زمانەکان

چوونەژورەوە

Image CAPTCHA
پیتەکانی ناو وێنەکە لێرە بنووسەوە.

بەشەکان

بەشی شانۆ
شانۆ
بەشی شێوەکاری
شێوەکاری
بەشی میوزیک
میوزیک

بەشى شانۆ

بەشى شانۆ وەکو بەشەکانى ترى پەیمانگەى هونەرە جوانەکان لەسەرەتاى دامەزراندنیەوە هەبووە و بەشێکى سەرەکى گرنگى ئەو پەیمانگەیەیە.
بەشى شانۆ دوو پسپۆرى بە خۆوە ئەگرێت وەکو [تخسس]ى ئەویش نواند ن و دەرهێنانى شانۆییە کە له‌ قۆناغى سێوە دەست پێدەکات، چونکە قوتابى بەشى شانۆ وەکو بەشەکانى تر لە (٥)پێنج قۆناغ پێک دێت.

لەقۆناغى یەکەم: ئەو بابەتانە دەخوێنرێت:
نواندن، دەنگ، وەرزشى شانۆیى،، مێژووى شانۆ، مکیاژ، چێژى موزیک، ابتکار، رووناکى، عەرەبى، کوردى، ئینگلیزى، مێژووى کورد.

لەقۆناغى دووەم: ئەم بابەتانە دەخوێنرێت.
نواندن، بنەماکانى دەرهێنان، میژووى شانۆ، دەنگ، وەرزشى شانۆیى، چیژى موزیک، رووناکى، جل و بەرگ، عەرەبى، کوردى، مێژووى کورد، دەرونزانى.

لەقۆناغى سێیەم :- قوتابییەکان پسپۆرى خۆیان هەڵدەبژێرن.
کە خوێندنى [دەرهێنان یان نواندن] ە. بۆیە جۆرێک تاقى کردنەوەیان بۆ دەکرێت بۆ قوتابییەکان بۆ دەست نیشان کردنیان، بۆ ئەوەى پسپۆرى خۆى دەست نیشان بکات. لەم قۆناغەش ئەم بابەتانە دەخوێندرێت.

اختصاص دەرهێنان :- ئەم بابەتانە دەخوێنرێت.
دەرهێنان، مێژووى شانۆ، بەڕێوەبردنى بەرهەم، تفسیر و تحلیل، دیکۆر، شانۆى رۆژهەڵات، کوردى، مێژووى کورد، تیۆرى کەسیەتى.

نواندن :- ئەم بابەتانە دەخوێنرێت.
نواندن، وەرزشى شانۆیى، دەنگ، شانۆی گۆرانى، مێژووى شانۆ، دیکۆر، ابتکار، شانۆى رۆژهەڵات، ئینگلیزى، کوردى، عەرەبى، تیۆرى کەسیەتى.

لەقۆناغى چوارەم :- ئەم بابەتانە دەخوێنرێت لە نواندن.
نواندن، شانۆى مندال، زاراوەکان، وەرزشى شانۆیى، ابتکار، تالیف مسرحى، ابتکار، مێژووى شانۆ، کۆمپیوتەر، ئینگلیزى، کوردى، ڕێگاکانى وانە وتنەوە، مێژووى کورد.

لەقۆناغى پێنجەم :- ئەم بابەتانە دەخوێنرێت لە نواندن.
نواندن، وەرزشى شانۆیى، رەخنەى شانۆیى، فەلسەفەى هونەر، پەروەردەى مەدەنى، پەروەردەى کردارى، ئینگلیزى، کۆمپیوتەر.

ئه‌م به‌شه‌ش هه‌ر وه‌ک به‌شه‌کانى تر , پاش ته‌واو بوونى هه‌ر پێنج قۆناغ , ده‌توانرێت خوێندن ته‌واو بکه‌یت له‌ رێِگه‌ى کۆلیژى هونه‌ره‌ جوانه‌کان , یان له‌ رێگه‌ى وه‌زاره‌تى به‌روه‌رده‌ ببی به‌ مامۆستاى هونه‌رى له‌ قوتابخانه‌ بنه‌ره‌تیکاندا.

بەشى شێوەکارى

بەشى شێوەکارى وەکو بەشەکانى تر لەسەرەتاى دامەزراندنى پەیمانگەى هونەرەجوانەکان دامەزراوە چەند
بەشێکى سەرەکى لە خۆ گرتووە وەک :
١. لقى وێنەکێشان .
٢. لقى پەیکەر سازى.
٣. لقى سیرامیک.
دابەش کردنى بەشەکان بە گوێرەى قۆناغەکان دەکرێت، هەروەک بەشى شێوەکارى لە پێنج قۆناغ پێک دێت.

قۆناغى یەکەم :- ئەم بابەتانەى پراکتیکى دەخوێنن وەک:
وێنە کێشان، خۆش نووس، زەخرەفە، دیزاین، سیرامیکى سارد، کارى دەستى.

بەڵام بابەتى تیۆرى وەک:
ئەناتۆمى، پەرس پەکتیف، مێژووى هونەر، ئینگلیزى، کوردى ، عەرەبى، مێژووى کورد.

بەڵام قوتابیان لە قۆناغى یەکەم کە دەرچوون بۆ قۆناغى دووەم چەند بابەتێک کەم دەبێتەوە تەنها ئەم بابەتە پراکتیکیانە دەمێنێتەوە وەک:
وێنە کێشان، پەیکەرسازى، سیرامیک، گرافیک .

بۆئەوەى أختصاص وەرگرن کە دەرچوون بۆ قۆناغى سێیەم، بەڵام لە پۆلى دووەم ئەم بابەتە تیۆریانە دەمێنێتەوە وەک:
مێژووى هونەر، ئینگلیزى، کوردى، عەرەبى، مێژووى کورد.

لە قۆناغى سێیەم تەنها یەک بابەتى پراکتیکى کەم دەبێتەوە تەنها ئەم بابەتانە دەمێنێتەوە وەک:
وێنەکێشان، پەیکەرسازى، سیرامیک.

قوتابیان لە قۆناغى سێیەم بە پێى نمرەکانیان دابەش دەکرێن بەسەر ئەم لقانە:
لقى وێنە کێشان : هێلکارى ، وێنە "قۆناغى سێیەم و چوارەم و پێنجەم" دەگرێتەوە، بەڵام قۆناغى سێیەم تەکنەلۆجیا دەخوێنن بە تیۆرى و پراکتیکى.
وە قۆناغى چوارەم [دارشتن]یان هەیە.
وەقۆناغى پێنجەم [ئەتروحە]یان هەیە سێ تابلۆ بە سایزى جۆراو جۆر بە رۆنى دروست دەکەن.. پاش تەواو بوونى تابلۆکان راپۆرت دەنووسن دەربارەى هەرسێ کارەکە.

لقى پەیکەرسازى : [ریلیڤ، نەحت بارز، نەحت مدور، پۆرترێت، مۆدێل]. قۆناغى دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم دەگرێتەوە، بەڵام قۆناغى پێنجەم ئەتروحەیان هەیە سێ پەیکەرى بەسایزى جۆرا و جۆر دروست دەکەن، پاش تەواو بوونى پەیکەرەکان راپۆرت دەنووسن دەربارەى هەرسێ کارەکە.
لقى سیرامیک : [دارشتن، جداریات، مدور، فخار، تەکنەلۆجیا]. قۆناغى دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم دەگرێتەوە، بەڵام قۆناغى پێنجەم ئەتروحەیان هەیە سێ سیرامیک بەسایزى جۆرا و جۆر دروست دەکەن، پاش تەواو بوونى سیرامیکەکان راپۆرت دەنووسن دەربارەى هەرسێ کارەکە.

بەشى موزیک

لە ئۆکتۆبەرى ساڵى (١٩٩٢) بەشى موزیک وەکو بەشەکانى شێوەکارى و شانۆ لە پەیمانگەى هونەرەجوانەکانى هەولێر دامەزرا.
لەسەرەتادا (٥)پێنج مامۆستا هەبوو لەم بەشەدا کە ئەوانیش بریتى بوون لە: [ بەکر خالید سەرۆکى بەش، فەرهەنگ غەفوربڕیاردەرى بەش، لوقمان جەوهەر، ئامانج غازى، فاروق باپیر] . خوێندن لەبەشى هونەرى موزیک هەروەکو پەیمانگەکانى ترى کوردستان و عێراق بریتییە لە تیۆرى و پراکتیک لەسەر ئامێرەکان وە قوتابیان لەم بەشەدا دەتوانن لەسەر یەکێک لەم ئامێرانە پراکتیک ئەنجام بدەن بۆ ماوەى (٥)پێنج ساڵى خوێندن بە یارمەتى و سەرپەرشتى مامۆستایانى تایبەت بە ئامێرەکە، ئامێرەکانیش بریتین لە [ ڤایلین، ڤیۆلا، چەلۆ، کۆنتراباس] و [فلوت،کلارنێت] و [عود، پیانۆ، ترامپێت، قانون] و [گیتار، بێزگیتار].

هەروەها وانە تیۆرییەکان بریتین لەچەند وانەیەک کە بەخشتە خراوەتە ڕوو.

قۆناغى یەکەم : عەرەبى، کوردى، ئینگلیزى، ماف، چێژى مۆسیقا، موزیکى رۆژ هەڵات، مێژووى کورد.
قۆناغى دووەم : عەرەبى، کوردى، ئینگلیزى، دەرونزانى، چێژى مۆسیقا، تیۆرى مــــوزیکى رۆژ هەڵات، مێژووى کورد .
قۆناغى سێ یەم : عەرەبى، کوردى، ئینگلیزى، دەرونزانى، چێژى مۆسیقا، موزیکى رۆژ هەڵات، مێژووى کورد.
قۆناغى چوارەم : عەرەبى، کوردى، ئینگلیزى، دەرونزانى، رێگاکانى وانە وتنەوە، چالاکى قوتابخانەکان، فۆلکلۆر، مێژووى کورد.
قۆناغى پێنجەم :عەرەبى، کوردى، ئینگلیزى، چالاکى قوتابخانەکان ، فۆلکلۆر، پەروەردەى کردارى، مێژووى کورد.

ساڵانە بەشى هونەرى موزیک ڤیستیڤاڵى هونەرى ئەنجام دەدات کە بەرهەمى مامۆستایان و قوتابیانە کە ئەویش بەرهەمى موزیکى کلاسیک و رۆژهەڵاتى و کوردى دەگرێتەوە قوتابى بۆ ماوەى (٥)سال لەم بەشەدا دەخوێنێت و لە دواییدا بڕوانامەى دبلۆم بەدەست دەهێنێت، ئێستا بەشى هونەرى موزیک باڵەخانەیەکى تایبەت بە خۆى هەیە لەناو پەیمانگەى هونەرە جوانەکان کە لە چوار بالَ پێکهاتووە باڵى یەکەم بۆ کارگێرى و مامۆستایان باڵى دووەم لە ژوورەکانى وانەى تیۆرى پێک دێت و باڵى سێیەم لە ژوورەکانى پراکتیک بۆ ئامێرەکان پێک دێت و باڵى چوارەم لە هۆڵێکى گەورە پێکهاتووە کە بۆ نمایش و کۆڕى هونەرى بەکاردێت.

ئێستا لەبەشى موزیک (١٢) دوانزە مامۆستاى هونەرى و (٤) چوار مامۆستاى وانە بێژى هەیە، جگە لە مامۆستایانى وانەکانى (کوردى، عەرەبى، ئینگلیزى، و وانە تیۆرییەکانى تر).

قوتابیان دەتوانن دواى تەواو کردنى قۆناغى (٩) نۆى بنەرەتى لەپەیمانگەکەمان وەربگرین دواى تاقیکردنەوەى هونەرى لە لایەن لیژنەى پسپۆر لەم بەشەدا ئەنجام دەدرێت و هەروەها قوتابى دواى تەواوکردنى خوێندن لەم بەشەدا دەتوانێت جارێکى تر بچێتە کۆلێژى هونەرە جوانەکان و درێژە بە خوێندن بدات و بڕوانامەى بەکالۆریۆس وەربگیرێت، یان دەتوانێت لە ڕێگاى وەزارەتى پەروەردە دابمەزرێت بە شێوەى مامۆستاى هونەر لە قوتابخانەکانى بنەرەتى کوردستان.