كیژانى سلێمانى له هه‌ولێر ئاهه‌نگى پایزیان گێرِا - فه‌رهه‌نگ غه‌فوور
له ئێواره‌یه‌كى پایزیدا كیژانى سلێمانى هه‌ولێریان پرِ له موزیك و ده‌نگ و ئاواز كرد، ئه‌وه‌ى جێگاى خۆشحاڵیه ئه‌مرِۆ زۆر به‌جوانى له هه‌ندىَ بوارى كلاسیكى و جیهانى موزیكدا، كه‌سانێكى به توانا له‌بوارى پراكتیكى و تێورى كارده‌كه‌ن، كه ده‌ست و په‌نجه‌كانیان وه‌ك خامه‌یه‌كى رِه‌نگین و لێهاتوو له پێناو بزاوتى موزیكیدا به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به هه‌وڵ و تواناى هه‌ندىَ له مامۆستایانى دڵسۆزى بوارى موزیك به دروستكردنى چه‌ند گروپێكى موزیك كه وه‌ك نمونه‌یه‌كى زیندوو ده‌توانین له چوارچێوه‌ى كارى ئه‌كادیمیانه له قه‌ڵه‌میان بده‌ین، ئه‌نجامدان و سازكردنى كۆنسێرت كارێكى ئاسان نییه، به‌تایبه‌تى به‌رجه‌سته‌كردنى كۆنسێرت له‌لایه‌ن ده‌ست و قامه‌كانى كیژانه‌وه كه خۆى له‌خۆیدا كارێكه پێویستى به بایه‌خى پتره بۆ ئه‌وه‌ى هانى توێژى كیژان بده‌ین بۆ به‌ره‌و پێشڤه‌چوونى رِه‌وتى هونه‌رى موزیك و سه‌لماندنى بوونى ئه‌و توێژه گرنگه‌ى كۆمه‌ڵ له‌نێو بزاوتى موزیكى كوردیدا.
سه‌رده‌مانێك ئافره‌ت ته‌نها وه‌ك شێوه و كۆمبارس به‌شدارى له‌كارى موزیكى ده‌كرد، به‌لاَم ئێستا به‌هۆى دروستبوونى ئه‌و هه‌موو په‌یمانگه و كۆلیژه هونه‌ریانه توانراوه نه‌ك ته‌نها وه‌ك شێوه به‌ڵكو زۆر كاراتر له‌پیاوان رِۆڵى خۆیان بگێرِن، هه‌روه‌ها شان به‌شانى هاورِێیانیان له‌به‌شه هه‌ره گرینگه‌كانى گروپه موزیكیه‌كان رِۆڵى به‌رچاو بگێرِن به‌تایبه‌ت له‌گروپه ئۆركسترالیه‌كان، بۆ نموونه كۆنسێرتى هونه‌رمه‌ندانى ده‌ست و په‌نجه رِه‌نگین (ئاودێر محمود) و (كۆمیكۆ ئۆكۆموورا) گه‌واهى ئه‌و رِاستیه‌ن كه به‌ڵآ ئه‌مرِۆى موزیك سه‌رفرازه به‌توانستى ئه‌و جۆره كۆنسێرتانه كه‌كیژانى سلێمانى په‌یمانگه‌ى هونه‌ره جوانه‌كانى هه‌ولێریان پرِ جۆش و خرۆش كرد، كۆنسێرتێك كه‌له (٨)هه‌شت چالاكى موزیكى جۆراوجۆر پێك هاتبوو هه‌ر پارچه موزیكێك له خوێندنى توانستى تاكه كه‌سى مانایه‌كى به‌ر فراوانیان له‌خۆ ده‌گرت، هه‌ڵبژاردنى بابه‌ته موزیكیه‌كان كاردانه‌وه‌یه‌كى باشى هه‌بوو له‌رووى ته‌كنیكى موزیكى و هه‌روه‌ها گوزارشتكردن له‌رِووى خه‌یاڵ و واقیع و له‌رِووى دینامیكیه‌تى ژه‌نین و به‌رجه‌سته‌كردنى، ئێواره‌ى رۆژى دووشه‌ممه‌ى رێكه‌وتى (٢٦/١٠/٢٠٠٩) به ئێواره موزیكى (پایزى) ناوزه‌ند ده‌كه‌م، كه به‌رِاستى ئاودێرى ده‌ست و په‌نجه‌واڵاتوانى خه‌زانیك له موزیك و ده‌ریایه‌ك له‌جورئه‌ت، خه‌رمانێك له شاكاره‌كانى موزیكى كوردى و جیهانیمان بێنێته‌وه به‌ردید و گوێچكه، كه پارچه موزیكه مه‌زنه‌كانى كوردى و جیهانى (Edward Elegar) كه رِیتمێكى له‌سه‌رخۆى (Adagio) ى هه‌بوو، هه‌روه‌ها(C.Saint-Sqens)كه به‌رِیتمى (Allegro) داپۆشرا بوو له‌پارچه‌ى سێیه‌میش (J. Massenet) كه رِه‌زمێكى (Lento) خۆى ده‌نواند هه‌روه‌ها دانه‌ر (Arez.O.M)كه به‌ره‌و هۆریه‌كى جاف سه‌رنجمانى ده‌برد، كه له شه‌پۆلێكى رِیتمى (Adagio) بوو له پارچه‌كانى پێنجه‌م له دانانى سه‌رده‌مى دواى رِۆمانتیك دانه‌ر (Luciano berio) هه‌روه‌ها به‌ره‌و لوتكه‌ى میلۆدیه‌كانى مامۆستاى مه‌زن (Anwer Qaradaghi) له شێوه رِیتمى (Moderato) سه‌مایه‌كى جوانى ئاوازه به‌جۆشه‌كانى ئه‌و مه‌زنه‌مانى بۆ تازه كرده‌وه، هه‌روه‌ها به‌ره‌و پۆپه‌ى جوانییه‌كانى موزسیانى به‌ناوبانگى جیهان (J.S.Bach) كه له‌رِیتمى (Adagio) جوانییه‌كانى خۆى په‌خش كرد. له كۆتایى كۆنسێرته‌كه‌ش پارچه موزیكێكى (Britten) بوو له جوله‌یه‌كى (Lento) سۆلۆكانى ئاودێر به‌هه‌ماهه‌نگى (كۆمیكۆ ئۆكۆموورا) ماڵئاوایى له دواساته‌كانى ئه‌م ئێواره پایزییه كرد.
لێره‌دا ده‌ڵێین: به‌ڵآ! كچانى كورد ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تیان بۆ برِه‌خسىَ و زه‌مینه‌یان بۆ له‌بار بكرىَ به‌زیاده‌وه له ئه‌مرِۆى موزیك ده‌خوازن و ئاپۆرایه‌كى ته‌ژى له جوانى موزیكمان بۆ ده‌كه‌نه دیارى.