گه‌شه‌ى دوێنێ و ئه‌مرِۆى موزیك - فه‌رهه‌نگ غه‌فوور
له‌سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى بیسته‌م (كامگاران) رِۆڵێكى گرنگیان له بزوتنه‌وه‌ى گه‌شه‌ى موزیكى كوردى دا بینى، به تایبه‌تى له ئه‌لبومى(رِۆژى جه‌ژنه و چاوه‌كانت مه‌وسمى ئازادییه) كه پێم وایه ئه‌و شاكارانه‌ى له‌و كاسیه‌ته‌دا به‌رجه‌سته كرابوون، تا ئه‌مرِۆى موزیكى كوردیمان له‌لوتكه‌دا خۆیان ده‌نوێنن، دیاره ئه‌ویش هه‌روا به‌ئاسانى نه‌گه‌یشتۆته پۆپه، به‌ڵكو به لێزانى و كارامه‌یى عه‌قلیه‌تى ئیشكردن و ئه‌فراندنى ئه‌و خانه‌واده‌یه دێت، كه موزیكیان به ئه‌كادیمى به ئێمه ناساند و ده‌نگ و زه‌نگى ستایلى (شێوه) له نێو قاڵبى موزیكى دا رِه‌نگدانه‌وه‌یه‌كى به‌رچاوى به خۆیه‌وه بینى، ئه‌ز به‌سه‌ره‌تاى بزووتنه‌وه‌ى موزیكى زانستى ناوزه‌ندى ده‌كه‌م، چ له‌رِووى فۆرمه‌وه‌و چ له‌رِووى ستایل و شێوازى ئاوازه‌كانه‌وه هه‌روه‌ها له‌رِووى مامه‌ڵه‌كردنى ئامێره‌كانى ئۆركسترا له‌به‌كارهێنانیان له‌نێو رِسته‌كانى موزیكى كوردى دا.
كامگاران زۆر به‌شێوه‌یه‌كى دروست ئامێرى میللى كوردیان خسته نێو بزاوتى موزیكى كوردى، به‌تایبه‌تى سه‌رجه‌م ئه‌و میلۆدیانه‌ى كه به‌رجه‌سته كراون، میلۆدى كوردى و فۆرلكۆرین له مامه‌ڵه‌كردن و كاركردن له‌ته‌ك گۆرانى و ئاوازى فۆلكۆرى، كارێكى ئاسان نییه، واته لێزانى و كارامه‌یى و شاره‌زایى پێویسته، نه‌خاسمه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ موزیك و گروپى ئۆركسترایى بێت، ئه‌گه‌رچى شێوازى ئه‌و ئۆركسترایه‌ى له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌كار هاتوون، گروپى ئۆركستراى (chambar music ) بووه، كه ئه‌م شێوه‌شیان وه‌ك ئۆركستراى گه‌وره یاخود ئۆركستراى سه‌مفۆنى ناتوانێ ئه‌و توانا مه‌زنه‌ى خۆى بسه‌لمێنێ، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانرا له‌و ساته وه‌خته‌دا كارى زۆر به پێزو جوان بخه‌نه به‌رگوێچكه، هه‌روه‌ها سه‌ره‌تایه‌كى باش بێت بۆ ناساندنى موزیكى كوردى به موزیكى جیهانى، دواى ئه‌و كارانه‌ش هه‌ندێ له هاورِێیانم له ناوه‌رِاستى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى بیسته‌م، كه ئه‌و كات من قوتابى بووم له په‌یمانگه‌ى هونه‌ره جوانه‌كانى سلێمانى به‌شى موزیك، چه‌ندین سیمینار و كۆرِى لێره و له‌وێ سازكران كه هه‌ریه‌ك له موزسیان (غه‌مگین فه‌ره‌ج)كه له قۆناغى چواره‌مى به‌شى موزیك بوو توانى وه‌ك نموونه چه‌ند كۆنسێرتێك به نێوى (موزیكى گه‌شه) له‌گه‌ڵ گروپى كۆمه‌ڵه‌ى هونه‌ره جوانه‌كانى سلێمانى، كه مه‌ڵبه‌ندى گشتى له سلێمانى بوو سازیان بكات، كه ده‌شێ بلێم: رِۆڵێكى كاریگه‌ریان بینى له پێناسه‌كردنى موزیكى كوردى وه‌ك سه‌ره‌تاى ناساندنى كه هه‌ریه‌ك له میلۆدیه‌كانى نه‌مر (ماملێ و حه‌سه‌ن زه‌یرك و تاهیر تۆفیق و چه‌ندانى تر) نمایش كران، زۆر له‌و كارانه‌ش شیته‌ڵكران و هه‌ندێ له موزیكاره خودان ئه‌زمونه‌كان ره‌خنه‌ى زۆریان وه‌شاند، وه‌لێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (گه‌شه) توانى بوونى خۆى بسه‌لمێنێ و ببێته پێگه‌یه‌كى روناك له مه‌یدانى كارى زانستى و روته‌ڵه‌ك دا، سه‌رجه‌م ئه‌و بزاوته موزیكیانه‌ى ئه‌و سه‌رده‌مه تێرِوانینێكى باش بوو، بۆ ئه‌وه‌ى میلۆدى كوردى به جیهانى بوونى خۆى رِابگه‌یه‌نێ، وه خودى ئه‌و كاره هونه‌ریه دانسقانه‌ى كامگاران خۆى له خۆیدا به‌ڵگه‌یه‌كى حاشا هه‌ڵنه‌گرى ئه‌و وه‌خته بوون، من زۆر جاران له كاتى هاتنى وه‌فدى میوانانى موزسیانى بیانى شه‌رم دامده‌گرێ، ئاخۆ كامه C.D یان ئه‌لبومى موزیكى مۆدێرنى ووڵاته‌كه‌م، ببێته چه‌پكه گوڵى دیارى بۆیان، یاخود چه‌ند كارى داهێنه‌رانه‌ى ئۆركسترالیمان بووه، كه ببێته بنه‌مایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى به شانازیه‌وه و بێ دوو دڵى بكه‌ینه دیارى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى، كه له ده‌ره‌وه‌ى كوردستان دێن، بۆیه وه‌ك نموونه ئه‌و شاكاره به پێزانه‌ى كامگاران نمونه‌ى كارى پرِ به‌هاو ئه‌فراندنن له نێو ئه‌رشیفى موزیك و گۆرانى كوردى و وه‌ك ملوانكه‌نه له گه‌ردنى میوانه به‌رِێزه‌كان .