دوێنى له ئه‌وروپا ئه‌مرۆ له كوردستان - فه‌رهه‌نگ غه‌فوور
له زۆربه‌ى وڵاتانى پێشكه‌وتووى جیهان، هونه‌ره‌كانى موزیك گرنگیه‌كى ته‌واوى پێده‌ده‌رێ و بگره له‌ڕیزى پێشه‌وه‌ى هونه‌ره‌جوانه‌كان و توێژه هه‌ستیاره‌كان داده‌نرێ، ئه‌میش نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ى ته‌نها هونه‌رێكه، به‌ڵكو خۆراكێكى گیانى به‌گیانى هه‌ست ونه‌ستى مرۆڤه، هه‌روه‌ها زۆرێك له هونه‌ره‌كانى تر‌ى له‌خۆگرتووه، هه‌ر له بوارى وێنه، ده‌نگ، ڕه‌نگ یان شێوه و ڕیتم و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى تر‌ى جه‌سته‌یى نیشانده‌دات.
به‌ڵێ هونه‌رى موزیك ئه‌و هونه‌ره‌یه، كه ئاوێنه‌ى ناخى مرۆڤه، ڕاستگۆیانه له‌ته‌ك جوانیه‌كان مامه‌ڵه ده‌كات، له‌گه‌ڵ گشت توێژه‌كان ژیان ده‌گوزه‌رێنێ، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانى ئه‌وروپا قوتابخانه‌ى په‌روه‌رده‌یى موزیكى پراكتیكى و تیۆرى هه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كى دروست په‌روه‌رده ببێ، چ له‌ڕووى فیكرى و ئایدیاوه یا له‌ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تى و به‌ده‌نى و جه‌سته‌ییه‌وه، هه‌ر له منداڵیه‌وه قوتابخانه‌ى بالێ و سه‌ما له‌پێشوازى تامه‌زرۆیانى موزیك دایه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێوه بناغه‌یه‌كى پته‌و بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى دروست وه‌دى بێنن، دواتر قوتابخانه‌كانى تر‌ى موزیكى سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌ل و ماتریاله‌كانى موزیكیان بۆ دابین كراوه، تاكو له‌وێوه فێرى وانه‌كانى ڕیتم و ده‌نگ بن، ئه‌م بارانه له وڵاتى ئێمه‌دا ون نین! وه‌لێ گرنگیان پێنادرێ.
ئێستا جیهان وه‌ك گوندێكى بچووكى لێهاتووه، ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من به‌ش به حاڵى خۆم پارساڵ به سه‌ردانێكم چووم بۆ ئه‌وروپا، به‌تایبه‌تى وڵاتانى ئه‌سكه‌نده‌نافى زۆر په‌روه‌رده ناسن و سه‌دان لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ى زانستی‌یان ئه‌نجامداوه تا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ساته وه‌خته‌ى ئێستایان، بنیاده‌م سه‌رى سوڕ ده‌مێنێ له‌ئاست ئه‌و گرنگیدانه‌ى وڵاتان، كه به بواره‌كانى موزیك ده‌ده‌ن، له وڵاتێكى وه‌ك (دانیمارك) كه من سه‌ردانى زۆر شوێنى هونه‌ریم كرد له هه‌مووشیان گرنگتر سه‌ردانى قوتابخانه‌یه‌كى موزیكى منداڵانم كرد، كه به‌ڕاستى له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌ماناى زانستى زه‌مینه‌ى له‌بار بۆ بوارى هونه‌رى منداڵان شرۆڤه كراوه، له هه‌مووشیان گرینگتر فێرگه‌ى سه‌ماو موزیكه، كه‌له‌و فێرگه‌یه‌دا سه‌رجه‌م بواره‌كانى ئامێرى و ده‌نگى و ڕیتمى له خۆگرتووه، پۆل پۆل منداڵان له قۆناغه‌كانى باخچه‌ى ساوایان واته قۆناغى یه‌كه‌مى منداڵى تا ده‌گاته ته‌مه‌نى (18) ساڵى واته دوا قۆناغى منداڵ، به‌ره‌و ئه‌و قوتابخانه‌یه رێده‌گرن و به‌زه‌وق و شه‌وقه‌وه ده‌چنه نێو هۆڵه‌كانى موسیقا و تێكه‌ڵاوى دوونیاى موزیك و خوێندنه‌وه‌ى ئه‌لف و بێى موزیكى ده‌بن.
زانستى موزیك تاكه هونه‌ره، كه ئێستا له زۆربه‌ى وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانى جیهان له‌ڕێگه‌ى گوێگرتن له موزیكه‌وه چه‌ندین نه‌خۆشى ده‌روونى له‌ڕێگایه‌وه چاره‌سه‌رى بۆ ده‌كرێ، واته موزیك بۆته به‌شێكى گرنگى ژیانى كۆمه‌ڵگه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌م ساته وه‌خته‌دا زۆر پێویسته هه‌رچى زووه چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كى موزیكى منداڵان بكرێته‌وه، كه له باخچه‌ى ساوایان تا ده‌گاته دوا قۆناغى ئاماده‌یى واته زانكۆیى له باوه‌ش بگرێ، له‌و فێرگه‌یه‌دا خوێندنى زانستى هونه‌ره‌كانى موزیك پیاده بكرێ، هه‌ر له‌بواره‌كانى (سه‌ما، جوڵه، گۆرانى، زانستى ئامێره‌كان، پراكتیكى ئامێره موزیكیه‌كان، سۆلفێجى ده‌نگى و سۆلفێجى ڕیتمى، هه‌روه‌ها تیۆره‌كانى موزیك و هتد ....)، بۆ ئه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رێكى ئارام و گوێگرێكى جوان و ڕه‌سه‌ن له‌ڕێ بێ، پێویسته بۆ ئه‌مڕۆى موزیك هه‌وڵه‌كانمان بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ دروستكردنى بنه‌مایه‌كى ئه‌كادیمى و رێك و پێك له‌بنیاتنانى گه‌شه‌یه‌كى سروشتى به‌هێز، له پێناو پته‌وكردنى چێژى موزیك و چه‌شه‌ى موزیكى كوردیمان.