لە ١٧ ساڵەی دامەزراندنی هونەرەجوانەکان - فه‌رهه‌نگ غه‌فوور
په‌یمانگه‌ى هونه‌رى جوانه‌کانى هه‌ولێر له‌م وه‌رزه‌دا بۆ (١٧) ساڵ ده‌چێ به‌ره‌و فه‌زاى جوانى و ئه‌فراندن رێده‌گرێ، واته له پایزى ساڵى (١٩٩٢) بۆ یه‌که‌مین جار په‌یمانگایه‌ک له دایک بوو که به‌رى ره‌نجى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه ، که ئه‌ز یه‌کێکم له ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى ئه‌و په‌یمانگایه زۆر دلشادم کاتێ چاوه‌کانم چه‌ند ده‌زگایه‌کى له‌و جۆره ده‌بینێ ، که هه‌موو تواناکانیان خستۆته گه‌ڕ بۆ گه‌شه کردن و پێشڤه‌چوونى ره‌وتى هونه‌ر له‌ناو هونه‌ره‌کانیش هونه‌رى موزیک و گۆرانیه ، به‌شى موزیکى ئه‌و په‌یمانگایه توانیویه‌تى خزمه‌تێکى ئێجگار به‌رفراوان بکا له کاروانى ڕێڕه‌وى موزیک و دونیاى خوڵقاندن ، به‌ر له ڕاپه‌ڕینى به‌هارى (١٩٩١) ته‌نها ژماره‌یه‌کى که‌م گروپى موزیک له‌و نێوه‌نده‌دا کار‌و چالاکیه‌کانى پێشکه‌ش به دونیاى موزیک ده‌کرد.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ له سایه‌ى ئه‌و به‌شه و پێگه‌یاندنى ده‌یان کادیرى به توانا‌و هونه‌رمه‌ندى پسپۆڕ توانرا چه‌نده‌ها گروپ و موزیککارى لێهاتوو له دایک ببێ و به‌و پێیه‌ش کارى دانسقه و هونه‌رى باڵا بهێَته دونیاى داهێنان و هه‌روه‌ها بوونى کاراى هه‌بێت له کار‌و چالاکیه‌کانى ئه‌و سه‌رده‌مه، گرنگیدان به دروست کردنى قوتابخانه‌ى موزیکى له هه‌رێمى کوردستان بایه‌خدانه به کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هونه‌رى موزیک هه‌ڵقوڵاوى ویژدانه دواتر په‌یوه‌ندى به هه‌ستى مرۆڤ هه‌یه به‌و پێیه‌ى که تاکه هونه‌ره ده‌توانرێ له‌رێگه‌یه‌وه چاره‌سه‌رى چه‌ندین نه‌خۆشى ده‌رونى تیایدا به‌رجه‌سته بکرێ ، هه‌روه‌ها پێگه‌یه‌که له جوڵه‌و ده‌نگ واته ئه‌و که‌سه‌ى که له‌گه‌ڵ موزیک‌دا تێکه‌ڵ ده‌بێت هه‌میشه له‌سه‌ر رێڕه‌وى کات و زرمه‌ى ریتم گه‌شه ده‌کات ، واته به‌رنامه‌یه‌کى تۆکمه دروست ده‌کات له نێوه‌ندى خولانه‌وه‌ى ژیان یاخود له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌کانى ژیان ، لێره‌وه کاتى ئه‌وه هاتووه که بایه‌خێکى ته‌واو بده‌ین به و قوتابخانه موزیکیانه‌ى که‌له هه‌رێمى کوردستان کراونه‌ته‌وه هه‌روه‌ک په‌یمانگاکان و کۆلێژى هونه‌ره جوانه‌کان له هه‌ولێر که هه‌ر یه‌که و سه‌ر به وه‌زاره‌تێکى دیاریکراوه هه‌روه‌ها هه‌وڵى جیدى بده‌ین بۆ بوژانه‌وه‌ى به‌شى موزیک له‌و ده‌زگا هونه‌ریانه ، له‌رووى کادیرى پسپۆرى ئه‌و ئامێره موزیکیانه‌ى که تائێستا له ئۆرکستراکانى کورستان به ده‌گمه‌ن ده‌بینرێن ، به تایبه‌تى ئامێره فوداره‌کان که‌به‌شێکى گرینگ پڕ ده‌کاته‌وه له هارمۆنیاى ده‌نگه‌کان و ئه‌ندازه‌ى بنه‌ماکانى گوێگرتن ، دواتر په‌یمانگه‌ى هونه‌ره جوانه‌کان له کوردستان هه‌میشه پێگه‌یه‌کى ئه‌کادیمى بوو له‌رووى گه‌شه‌کردن و بره‌ودان به بوارى به‌رهه‌م هێنان و له دایک بوونى نه‌وه‌ى نوێ ى موزیک و هه‌روه‌ها توانستى له راده‌به‌ده‌رى موزیکژه‌ن له‌رووى رۆشنبیرى و هونه‌ریه‌وه ، هه‌ر بۆیه به داتا کردنى سه‌رجه‌م کاروچالاکیه‌کانى به‌شى موزیکى په‌یمانگاکان خۆى له‌خۆیدا خزمه‌تکردنێکى به‌رچاو پێشکه‌ش ده‌کات له‌ئاینده‌یه‌کى نزیکدا ده‌بێته خودان بیبیلۆگرافیایه‌کى ئه‌رشیفى گه‌وره که ده‌توانم بڵیم له‌و سۆنگه‌وه ده‌توانین له کۆلیژه‌کان به تابیه‌ت خوێندنى باڵا تویژینه‌وه‌ى به‌پێزى لێ سازبکرێت ، بۆیه له‌رێگاى ئه‌م گۆشه‌وه ده‌ڵین پێویسته گرنگى زیاتر به به‌شى هونه‌ره‌کانى موزیکى بدرێ و هه‌روه‌ها چه‌ندین لقى تر‌ى لێبکرێته‌وه که پێویسته ئه‌مرۆ له کوردستان بوونى هه‌بێ ، ئه‌ویش قوتابخانه‌ى موزیک و بالێ که ده‌بێته فێرگه‌یه‌کى هونه‌رى له‌وێوه ده‌توانین بایه‌خێکى ته‌واو به بوارى سه‌ما و بنه‌ماکانى موزیک بده‌ین ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له زۆرینه‌ى وڵاته پێشکه‌وتوه‌کانى دوونیا ئه‌م قوتابخانه‌یه هه‌ر له قۆناغى سه‌ره‌تایدا میتۆده‌کانى خۆى په‌خش و بڵاو ده‌کات ، له‌و روانگه‌وه ده‌توانین له قۆناغێکى نزیکدا ببینه خاوه‌ن په‌یمانگایه‌کى به‌هێزى موزیکى له‌رووى ئامێر و میتۆد و کادیر و سه‌رجه‌م که‌رسته هونه‌رییه‌کان که پێویسته بۆى ته‌رخانبکرێ.