په‌یمانگه‌ى هونهرهجوانهکانى هه‌ولێر
یه‌کێکه له‌و په‌یمانگه چاڵاک و دیارانه‌ى که له دواى راپه‌رینه‌که‌ى گه‌لى کورد له ڕێکه‌وتى (٢٦/١١/١٩٩٢) له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به پاڵپشتى کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندى شارى هه‌ولێر دامه‌زرا، ئه‌م په‌یمانگه‌یه له‌سێ به‌شى سه‌ره‌کى پێک هاتووه وه‌ک به‌شى(شێوه‌کارى، مۆسیقا، شانۆ ) ئه‌و وانانه‌ى که تیایدا ده‌خوێنرێت به شێوه‌ى پراکتیکى و تیۆرى، جگه له‌وانه سه‌ره‌کییه‌کانى که په‌یوه‌ستن به هونه‌ر، وانه‌کانى زمانى [کوردى، عه‌ره‌بى، ئینگلیزى] هه‌روه‌ها [ده‌روونزانى، مێژووى کورد، کۆمپیوته‌ر ] تیا ده‌خوێنرێت.

كیژانى سلێمانى له هه‌ولێر ئاهه‌نگى پایزیان گێرِا - فه‌رهه‌نگ غه‌فوور
له ئێواره‌یه‌كى پایزیدا كیژانى سلێمانى هه‌ولێریان پرِ له موزیك و ده‌نگ و ئاواز كرد، ئه‌وه‌ى جێگاى خۆشحاڵیه ئهمرِۆ زۆر به‌جوانى له ههندىَ بوارى كلاسیكى و جیهانى موزیكدا، كه‌سانێكى به توانا له‌بوارى پراكتیكى و تێورى كارده‌كه‌ن، كه ده‌ست و په‌نجه‌كانیان وه‌ك خامه‌یه‌كى رِهنگین و لێهاتوو له پێناو بزاوتى موزیكیدا به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به هه‌وڵ و تواناى ههندىَ له مامۆستایانى دڵسۆزى بوارى موزیك به دروستكردنى چه‌ند گروپێكى موزیك كه وه‌ك نمونه‌یه‌كى زیندوو ده‌توانین له چوارچێوه‌ى كارى ئه‌كادیمیانه له قه‌ڵه‌میان بده‌ین، ئه‌نجامدان و سازكردنى كۆنسێرت كارێكى ئاسان نییه، به‌تا
گه‌شه‌ى دوێنێ و ئهمرِۆى موزیك - فه‌رهه‌نگ غه‌فوور
له‌سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى بیسته‌م (كامگاران) رِۆڵێكى گرنگیان له بزوتنه‌وه‌ى گه‌شه‌ى موزیكى كوردى دا بینى، به تایبه‌تى له ئه‌لبومى(رِۆژى جه‌ژنه و چاوه‌كانت مهوسمى ئازادییه) كه پێم وایه ئه‌و شاكارانهى له‌و كاسیهتهدا به‌رجه‌سته كرابوون، تا ئهمرِۆى موزیكى كوردیمان له‌لوتكه‌دا خۆیان ده‌نوێنن، دیاره ئه‌ویش هه‌روا به‌ئاسانى نه‌گه‌یشتۆته پۆپه، به‌ڵكو به لێزانى و كارامه‌یى عه‌قلیه‌تى ئیشكردن و ئه‌فراندنى ئه‌و خانه‌واده‌یه دێت، كه موزیكیان به ئه‌كادیمى به ئێمه ناساند و ده‌نگ و زه‌نگى ستایلى (شێوه) له نێو قاڵبى موزیكى دا رِهنگدانهوهیهكى به‌رچاوى به خۆیه‌وه بینى، ئه‌ز به‌سه‌ره‌تاى بزووتنه‌وه‌ى موزیكى زانستى ناوزه‌ندى ده‌كه‌م، چ لهرِووى فۆرمهوهو چ لهرِووى ستایل و شێوازى ئاوازه‌كانه‌وه هه‌روه‌ها لهرِووى مامه‌ڵه‌كردنى ئامێره‌كانى ئۆركسترا له‌به‌كارهێنانیان له‌نێو رِستهكانى موزیكى كوردى دا.
ڕێز لێنان له هونه‌رمه‌ندانى ڕه‌سه‌ن - فه‌رهه‌نگ غه‌فوور
(گوڵێكه ناوى گوڵى سه‌ربه‌ستى، مه‌رده ئه‌و گه‌له‌ى بگاته ده‌ستى) كێ هه‌یه له ئێمه گوێیبیستى مه‌قام و بهستهكانى ده‌نگه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ى مامۆستاى نه‌مر (تایه‌ر تۆفیق) نه‌بووبێ كه جوانترین و گه‌وره‌ترین و نازناوى پێبه‌خشرا ئه‌ویش به مامۆستاى گه‌ل ناوزه‌ند كرا، له‌و ماوه‌ى پێشوو چه‌ندین ده‌زگاى ڕ‌ۆشنبیرى و هونه‌رى یاده‌وه‌رى ساڵوه‌گه‌ڕى هونه‌رمه‌ند (تایه‌ر تۆفیق)ى سازكرد، هه‌روه‌ها چه‌ندین سیمینار‌و كۆڕى لێره‌و له‌وێ له‌سه‌ر ئاداكردنى ده‌نگى ناوبراو سازكرا، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنج و تێڕامانه ! هونه‌رمه‌ندى گه‌ل تایه‌ر تۆفیق زۆر له‌وه زیاتر له‌خۆ هه‌ڵده‌گرێ كه به‌م شێوازه یاد بكرێته‌وه، بۆنمونه یه‌كێك له یاده‌كان كه له هۆڵى [میدیا]ى شارى هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو هه‌ندێ له‌و میلۆدیانهى به‌رجه‌سته‌كرا دوور و نزیك په‌یوه‌ندى نه‌بوو به ده‌نگه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ى خاڵه تایه‌ر یاخود به هیچ شێوه‌یه‌ك له شێواز‌و ئادا و سنورى ده‌نگى ئه‌و دانه‌بووه،
دوێنى له ئه‌وروپا ئه‌مرۆ له كوردستان - فه‌رهه‌نگ غه‌فوور
له زۆربه‌ى وڵاتانى پێشكه‌وتووى جیهان، هونه‌ره‌كانى موزیك گرنگیه‌كى ته‌واوى پێده‌ده‌رێ و بگره له‌ڕیزى پێشه‌وه‌ى هونه‌ره‌جوانه‌كان و توێژه هه‌ستیاره‌كان داده‌نرێ، ئه‌میش نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ى ته‌نها هونه‌رێكه، به‌ڵكو خۆراكێكى گیانى به‌گیانى هه‌ست ونه‌ستى مرۆڤه، هه‌روه‌ها زۆرێك له هونه‌ره‌كانى تر‌ى له‌خۆگرتووه، هه‌ر له بوارى وێنه، ده‌نگ، ڕه‌نگ یان شێوه و ڕیتم و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى تر‌ى جه‌سته‌یى نیشانده‌دات.
چێژى موزیك و هه‌سته‌كانمان - فه‌رهه‌نگ غه‌فوور
هه‌موومان گوێ بۆ موزیك و گۆرانى ڕادێرین و له هه‌ندێ لهنهێنیهكانیشى ده‌گه‌ین و هه‌ندێجاریش میلۆدیهكان به چرپه له‌گه‌ڵیدا ده‌ڵێینه‌وه، جا ئه‌و گوێگرتنه له ڕێگه‌ى (ڕادیۆ، TV، ڕیكۆرده‌ر) یان هه‌ر ئامێرێكى تر‌ى بده‌ر كه كرداره‌كه له‌نێویدا بگوازێته‌وه، بهلاَم ئایا هه‌موو وه‌ك یه‌ك هه‌ست به جوانى ئه‌و ده‌نگانه ده‌كه‌ین؟! یان وه‌ك یه‌ك گوزارشت له ته‌واوى كاره هونه‌ریه‌كه ده‌كه‌ین و یه‌ك خوێندنه‌وه‌شمان بۆى ده‌بێت؟ لهوهلاَمدا ده‌بێژین نه‌خێر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى جوانیه‌كانى نێو دوونیاى ئاواز دانان و ته‌عبیركردن له به‌رزى و نزمى و دینامیكیهتى كاره‌كته‌ره‌كان، جیاوازى ئێجگار زۆریان له‌ڕووى ڕیتم و شێواز و فۆرمدا لێ به‌دى ده‌كرێن، هه‌ر بۆیه‌ش پرۆسه‌ى گوێگرتن كارێكه هه‌موو تۆیژهكان به‌بێ جیاوازى چێژى لێوه‌رده‌گرن، بهلاَم هه‌مووى وه‌ك یه‌ك ڕسته‌كان شرۆڤه ناكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌شه‌مان ناداتێ و له چۆنیه‌تى ئادا كردنهكهیشدا ئه‌وجا چ له‌ڕووى ده‌نگه‌كانى مرۆڤ یان تۆنى ئامێرى موزیكه‌وه بێت، كه ئه‌ویش له قاڵبى ته‌عبیرى خوده‌وه ده‌چێته دوونیاى هه‌سته وهریوهكانمان، كه ڕه‌نگه هه‌موومان لهساتهوهختهكانمادا له هه‌ر شوێنیك بین بێ گوێپێدانه كات، چه‌ند شاكارێكى موزیكى ده‌مانهه‌ژێنێ یاخود له‌گه‌ڵ یادهوهریهكانماندا وێنه‌كان دێنه بهردیدو بهتهواى ده‌چینه‌وه ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ى كه گوێبیستى ده‌نگه‌كه بووین.
به‌رنامه موزیكیه‌كان - فه‌رهه‌نگ غه‌فوور
ئه‌رێ (ئه‌ژده‌ر شۆ) یان (ئه‌ژده‌ر كۆ)، دیاره له دواى دروستبوون و گه‌شه‌كردنى میدیاكان، هه‌روه‌ها له‌پاش سه‌رهه‌ڵدانه مه‌زنه‌كه‌ى به‌هارى (1991) چه‌ندین به‌رنامه‌ى به‌جۆش و خرۆش هاتونه‌ته دونیاى شاشه T.V ى كوردیه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو پرۆگرامانه‌ش هه‌ندێ جار بۆ پرِكردنهوهى ساته وهختهكانى میدیاكان كارى كرچ و كاڵیش خۆى ده‌خزێنێته په‌خش و بڵاوكردنه‌وه به‌بێ ناسینى زه‌وق و چه‌شه دێته نێو ماڵه‌كانمان و رِهنگه له دوارۆژدا ببێته به‌شێك له كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگى ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ش.
ئه‌مڕۆى موزیك - فه‌رهه‌نگ غه‌فوور
ڕۆژانێكه موزیك و گۆرانى كوردى له نێوان گێژاو و نوێخوازیدا خه‌ریكه ناسنامه‌ى خۆى له ده‌ست ده‌دات، ئه‌گه‌ر به چاوێكى زانستیانه بڕوانینه ئه‌و هه‌موو میلۆدیه كرچ و كاڵانهى كه ئه‌مڕۆ له بازاڕى ڕه‌ش مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌ك ده‌كرێ هه‌ر له خۆته‌وه هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك ده‌كه‌ى و ده‌پرسى ئاخۆ موزیك و گۆرانى كوردیمان هێنده بێ كه‌س و نه‌داره كه كه‌سێ نه‌بێ به‌رگرى له‌و ئاسایشه نه‌ته‌وه‌یه‌مان بكات كهمیللهتى كورد خودان كه‌لتور و فه‌رهه‌نگێكى له‌بن نه هاتووه، له ناو ئه‌و گهنجینهشدا میلۆدیه ره‌سه‌نه‌كانى كوردى، هه‌ر هیچ نه‌بێ به‌زه‌ییان به باو باپیرانمان بهێته‌وه، كه له رۆژگاره سه‌خته‌كانى بزوتنه‌وه‌ى موزیكى گۆرانى كوردیدا هه‌وڵى زۆر جیدیان داوه تا كارگه‌یشتۆته ئه‌وه‌ى بناغه‌یه‌ك و بنه‌مایه‌ك بسازێنرێ بۆ سه‌ره‌تاكانى دۆزینه‌وه‌ى ناسنامه‌ى موزیكى نه‌ته‌وه‌یمان، له هه‌مووشیان گرنگترن پاسه‌وانیكردن له سه‌رجه‌م ئه‌و میلۆدیانهى كه مۆركى كلتورى نهتهوهیمانى پێوه‌یه، له فه‌وتان و سوتان رزگاریان بێ.
٢٠٠٩ ساڵى ماڵئاوایى هونه‌رمه‌ندان - فەرهەنگ غەفور
ماوه‌یه‌كه ئهفلهوهنزاى ماڵئاوایكردن له ژیانى هونه‌رمه‌ندان دهگهرِێ و ته‌مه‌ن ناناسێ و كات ناناسێ، بێ ئه‌وه‌ى له ده‌رگا بدات، چركه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م یادگاریهكاندا رِابمینێ، یه‌كسه‌ر پهلدهكاته وه‌ستانى هه‌ناسه‌كان و میلى ئه‌و هه‌موو ئه‌فراندن و داهێنانانه رِادهگرێ، كه هونه‌رمه‌ند له‌ژیانى رۆژانه‌یدا كارى بۆ كردووه و به‌رنامه‌ى بۆ داناوه، ئه‌مه‌یان كارى خوداى گه‌وره‌یه و هه‌ر كه‌سێ گه‌یشته سات و كاتى خۆى ده‌بێ مل كه‌چ بكات له ئاست هه‌ناسه‌كانى و ماڵئاوایى له چاوه‌كانى بكات، وه‌لێ گه‌لۆ ده‌بێژم بۆ ئه‌مجاره‌یان نۆره‌ى له هونه‌رمه‌نده ده‌ست و خامه رِهنگینهكانى وڵاته‌كه‌م گرتووه؟ بۆ ئهفلهوهنزاكه ناچێته ناو ئه‌و هه‌موو میلۆدیه كرچ و كاڵانهى كه ئه‌مرۆ بێ ره‌حمانه به گوێى هه‌ر تاكێكى كۆمه‌ڵگه‌دا دهچریكێنین؟ یان بۆ ئه‌و ئهفلهوهنزایه ناچێته گیانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ڤایرۆسى بڵاوكردنه‌وه‌ى گۆرانى عه‌ره‌بین له وڵاته‌كه‌م بێ سنوور و سانسۆر و بێ گوێدانه مێژوو كه‌وتونه‌ته ركێفى له‌ناو بردنى گۆرانى و میلۆدى كوردى.

