په‌یمانگه‌ى هونه‌ره‌جوانه‌کانى هه‌ولێر
یه‌کێکه له‌و په‌یمانگه چاڵاک و دیارانه‌ى که له دواى راپه‌رینه‌که‌ى گه‌لى کورد له ڕێکه‌وتى (٢٦/١١/١٩٩٢) له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به پاڵپشتى کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندى شارى هه‌ولێر دامه‌زرا، ئه‌م په‌یمانگه‌یه له‌سێ به‌شى سه‌ره‌کى پێک هاتووه وه‌ک به‌شى(شێوه‌کارى، مۆسیقا، شانۆ ) ئه‌و وانانه‌ى که تیایدا ده‌خوێنرێت به شێوه‌ى پراکتیکى و تیۆرى، جگه له‌وانه سه‌ره‌کییه‌کانى که په‌یوه‌ستن به هونه‌ر، وانه‌کانى زمانى [کوردى، عه‌ره‌بى، ئینگلیزى] هه‌روه‌ها [ده‌روونزانى، مێژووى کورد، کۆمپیوته‌ر ] تیا ده‌خوێنرێت.

یه‌کێکه له‌و په‌یمانگه چاڵاک و دیارانه‌ى که له دواى راپه‌رینه‌که‌ى گه‌لى کورد له ڕێکه‌وتى (٢٦/١١/١٩٩٢) له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به پاڵپشتى کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندى شارى هه‌ولێر دامه‌زرا، ئه‌م په‌یمانگه‌یه له‌سێ به‌شى سه‌ره‌کى پێک هاتووه وه‌ک به‌شى(شێوه‌کارى، مۆسیقا، شانۆ ) ئه‌و وانانه‌ى که تیایدا ده‌خوێنرێت به شێوه‌ى پراکتیکى و تیۆرى، جگه له‌وانه سه‌ره‌کییه‌کانى که په‌یوه‌ستن به هونه‌ر، وانه‌کانى زمانى [کوردى، عه‌ره‌بى، ئینگلیزى] هه‌روه‌ها [ده‌روونزانى، مێژووى کورد، کۆمپیوته‌ر ] تیا ده‌خوێنرێت.


خوێندن له‌م په‌یمانگه‌یه‌دا (٥) پێنج ساڵه و قوتابى تیایدا بڕوانامه‌ى دبلۆم وه‌رده‌گرێت، ئه‌و مامۆستایانه‌ى که تیایدا وانه ده‌ڵێنه‌وه ده‌بێت به‌ڵاى که‌مه‌وه هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى بکالۆیۆس بن، ته‌نها له حاله‌تى پێویستدا مامۆستاى هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى دبلۆم ده‌توانێ وانه بڵێته‌وه، به‌مه‌رجێ شاره‌زایى ته‌واوى له بواره‌که‌ى خۆیدا هه‌بێت.

ئه‌م په‌یمانگه‌یه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه و له‌سه‌ر ڕووبه‌رى (٠٠٠، ٢٠) مه‌تر چوارگۆشه‌یه، باڵه‌خانه‌یه‌کى مۆدێرنى بۆ دروست کراوه، که تاکه باڵه‌خانه‌یه له‌سه‌رانسه‌رى هه‌موو عێراقدا.
ده‌وام کردن له په‌یمانگه جگه له رۆژانى هه‌ینى هه‌موو رۆژه‌کانى دیکه ده‌وام تیایدا له کاتژمێر (٣٠/٨ ) ىبه‌یانى ده‌ست پێده‌کات و له کاتژمێر(٤٥/١٢) کۆتایى دێت. واته به‌ڵاى که‌مه‌وه قوتابى(٤) کاتژمێر وانه ده‌خوێنێت، جگه له‌و کاتانه‌ى قوتابى بۆى هه‌یه زیاتر بمێنێته‌وه بۆ بره‌ودان به وانه پراکتیکیه‌کان.
ده‌رچوانى په‌یمانگه‌ى هونه‌ره جوانه‌کان ده‌توانن له‌سه‌ر میڵاکى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له قوتابخانه‌کاندا به مامۆستا دابمه‌زرێن و وانه‌ى هونه‌رى بڵێنه‌وه.
هه‌روه‌ها بۆیان هه‌یه له وه‌زاره‌ته‌کانى دیکه‌ش دابمه‌زرێن، به‌تایبه‌تى وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى، هه‌روه‌ها ئه‌و قوتابیانه‌ى که به‌نمره‌ى باش ده‌رده‌چن، به تایبه‌تى (١٠) یه‌که‌مه‌کانى سه‌ر په‌یمانگه , له کۆلێژى هونه‌ره جوانه‌کان وه‌رده‌گیرێن له‌وێدا په‌ره به خوێندنیان ده‌ده‌ن و بڕوانامه‌ى بکالۆریۆس به‌ده‌ست ده‌هێنن،
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر لە په‌یمانگه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى کوردستان و عێراقدا کورسى خوێندن بۆ قوتابیانى په‌یمانگه‌ى هونه‌ره جوانه‌کانى هه‌ولێر دابین بکرێت ئه‌وا قوتابیان ده‌توانن له‌ده‌ره‌وه‌شدا په‌ره به خوێندن بده‌ن.
ئه‌م په‌یمانگه‌یه جگه له ڤیستیڤاڵى ساڵانه‌ى خۆى، ساڵانه چاڵاکى هونه‌رى جۆرا و جۆر به هاوکارى مامۆستایان و قوتابیان ئه‌نجام ده‌دات، هه‌روه‌ها هاوکارى وه‌زاره‌ته‌کانى دیکه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و هونه‌رمه‌ندان ده‌کات بۆ ئه‌نجامدانى کۆڕ و سیمینارى جۆراو جۆر سه‌باره‌ت به کاره هونه‌رییه‌کان.
چۆنیه‌تى بیرۆکه‌ى دروست بوونى سایته‌که
له ساڵى خوێندنى ٢٠٠٨ دا و له گه‌ڵ گۆرانى به‌رێوه‌به‌ر، گۆرانکاریه‌کى به‌رچاو روویدا له په‌یمانگه‌ى هونه‌ره جوانه‌کانى هه‌ولێر.
یه‌کێک له‌م گۆرانکاریانه ئه‌وه بوو که چه‌ند به‌شێکى تازه دروست بوو وه‌ک به‌شى چالاکى په‌یمانگا و به‌شی سایتى په‌یمانگا و زیاتر گرنگى دان به به‌شى راگه‌یاندن له رووى کارمه‌ند و ئامێره‌وه .
له ئه‌نجامى کۆبونه‌وه‌کاندا بریاردرا به دروست کردنى سایتێکى پوختی هونه‌رى که تایبه‌ت بێ به په‌یمانگه‌که‌مان , بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر چالاکیکى هونه‌رى و کارى تازه و هه‌واڵى هونه‌رى و cv مامۆستایان و زانیارى جۆراوجۆر و تایبه‌ت ده‌رباره‌ى په‌یمانگا بڵاو بکرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته پردێکى هونه‌رى نێوان په‌یمانگه‌که‌مان و گشت په‌یمانگه‌و ده‌زگا هونه‌رى و رۆشه‌نبیریه‌کانى ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى کوردستان.
هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ش دا باس له دروست کردنى ستۆدیۆیه‌کى تایبه‌ت بۆ تۆمارکردنى کاره هونه‌ریه‌کان و سوود وه‌رگرتن له دروست کردنى موزیک و ئیفێکتات بۆ هه‌ر سێ به‌شه‌که.
هه‌وه‌ها باس کرا که رادیۆى په‌یمانگه‌ى هونه‌ره جوانه‌کان دابمه‌زرێ و گۆڤارێک دروست بکرێت به په‌یمانگه‌که‌مان بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ى کاره‌کانمان و هه‌واڵى هونه‌رى هه‌مه‌جۆر.
ئێستا ئه‌مانه هه‌مووى کارى بۆ ده‌کرێت... که وه‌ک ده‌بینن سایتێک له به‌رچاوتانه که ده‌توانن له رێگه‌ى ئه‌م سایته‌وه په‌یوه‌ندى بکه‌ن به په‌یمانگه‌که‌مان و هه‌واڵى هونه‌رى و چالاکى په‌یمانگه‌که‌مان تیایدا بخوێنه‌وه‌و چه‌ندین کار‌و به‌رهه‌مى تر.